خانمانی ژاپۆن به‌ته‌مه‌نترینن
وێستگە ستایل-
ژاپۆن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی نوێی تۆمار كرد له ته‌مه‌ن درێژیدا، ئێستا 95 هه‌زار هاوڵاتی له‌و وڵاته ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته 100 ساڵ و زیاتر و له‌م ڕێژه‌یه %90 ی ئافره‌تن به‌گوێره‌ی داتاكانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته.
ئه‌م ژماره‌یه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و گرفته‌ی چواره‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی ئابووری جیهان ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه، چونكه ژماره‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان زیادی كردوه و ژماره‌ی دانیشتوان له كه‌م بووندایه.
دواین داتا كه مانگی 9 ی ئه‌مساڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه ژماره‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان له ژاپۆن گه‌یشتۆته 95119 كه‌س ئه‌وه‌ش 2980 كه‌س زیاتره له ژماره‌كه‌ی ساڵی پار ، له‌م ژماره‌یه 83958 یان ئافره‌ت و 11161 یان پیاون.
داتاكانی وه‌زاره‌تی كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌ریخستوه %29.3 ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 65 ساڵه.
ئه‌م بابه‌ته گرفتی زیادبوونی تێچووی پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژاپۆن دروستكردوه، هاوكات ده‌ستی كار كه‌مبۆته‌وه ئه‌وه‌ش وایكردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی باج ده‌ده‌ن به حكومه‌ت ژماره‌یان كه‌م ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده حكومه‌ت هه‌وڵیداوه گرفتی زیادبوونی ڕێژه‌ی به‌ته‌مه‌ن كه‌مبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ش ته‌مه‌نی خانه‌نشینی كردوه به 65 ساڵ.
PM:05:35:18/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1184
جار خوێنراوه‌ته‌وه