‌شاجوان به‌ ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كوژرا

وێستگە ستایل-

به‌رپرسانی وڵاتی سویسرا ئاشكرایان كرد شاجوانی سویسرا به‌ خنكاوی دۆزراوه‌ته‌وه‌ و جه‌سته‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ شێوێندراوه‌ و پاش ئه‌وه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی‌ هاڕدراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ بابه‌تێك گۆڤاری" نیویۆرك پۆست" بڵاویكردۆته‌وه‌، كریستینا جۆكسیمۆڤیتش ی ته‌مه‌ن 38 ساڵ به‌ كوژراوی له‌ ماڵه‌كه‌یدا له‌ نزیك شاری بازل له‌ سویسرا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

كریستینا نازناوی شاجوانی باكوری ڕۆژئاوای سویسرای پێدرا و گه‌یشتۆته‌ كێبڕكێی كۆتای شاجوانی ئه‌و وڵاته‌، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ هاوسه‌ره‌ ته‌مه‌ن 41 ساڵه‌كه‌ی‌ ئه‌م شاجوانه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كوشتویه‌تی.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌گه‌دا بكوژ باسی له‌وه‌ كردوه‌ مشاری كاره‌بای و چه‌قۆ و مه‌قه‌ستی باخی به‌كارهێناوه‌ بۆ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ و چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌ جه‌سته‌ی‌ هاڕیوه‌ و به‌شێكی دیكه‌ی‌ له‌ مادده‌ی كیمیاویدا تواندۆته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی‌ بۆته‌ جێی سه‌رنج ئه‌م هاوسه‌ره‌ خاوه‌نكاری شاجوان خاوه‌نی ماڵێكی گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێشی ناوچه‌ی‌ بازل ده‌ڕوانێت، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌ی‌ ئه‌م تاوانه‌ ئه‌نجامبدات وێنه‌ی‌ خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌كاتی گه‌شت كردنیان بۆ ده‌ریاچه‌ی‌ لۆسیرن و وه‌ك دوو هاوسه‌ری خۆشبه‌خت ده‌ركه‌وتوون.


PM:06:35:12/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 10380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌