‌زۆرترین ڕێژه‌ی‌ قومارچی له‌م وڵاته‌دایه‌

وێستگە ستایل-

دواین ڕاپۆرت كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌سه‌ر زۆرترین ڕێژه‌ی‌ قومارچیه‌كانی جیهان بڵاوكراوه‌ته‌ ده‌ركه‌وتوه‌، ئوستورالیا یه‌كه‌م وڵاته‌ كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی‌ قومارچی تیادایه‌.

هاوكات په‌یمانگای ئوستورالی بۆ ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی له‌ دواین ڕاپۆرتیدا ئاشكرای كردوه‌ یه‌كه‌مین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئامێره‌كانی قوماركردن له‌ جیهاندا كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییه‌ له‌ ئوستورالیا به‌ناوی" ئه‌ریستۆكرات" %76 ی ئه‌و ئامێرانه‌ی‌ به‌ پوكیز Pokies ناسراوه‌ له‌ وڵاتی كه‌نگه‌ره‌كاندا هه‌یه‌.

دواین ڕاپۆرت كه‌ گۆڤاری ده‌یلی مه‌یل ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ بابه‌تێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه‌ ئه‌گه‌ر بوترێت" زۆرترین ڕێژه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ قوماردا ده‌دۆڕێن له‌ ئوستورالیا ده‌ژین، ساڵانه‌ 25 ملیار دۆلار له‌و بابه‌ته‌دا به‌فیڕۆ ده‌درێت"

تێكڕای ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ له‌ قوماردا به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت ناچێته‌وه‌ گیرفانی تاكه‌كان، به‌ڵكو ده‌چێته‌ ناو ئامێره‌كانی قوماركردن له‌ گازینۆ گه‌وره‌ و بچوكه‌كان، قوماركردن هۆكار بووه‌ بۆ له‌ده‌ستدانی ماڵ و كار و ته‌نانه‌ت منداڵ و كه‌سوكاریان، هیچ زیانی له‌ به‌كارهێنانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر كه‌متر نییه‌ و پێویستی به‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ئالوده‌بوون هه‌یه‌.


PM:08:30:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 4100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌