چه‌ند نیشانه‌یه‌ك 90 ڕۆژ به‌ر له جه‌ڵده‌ی مێشك له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان ئاگای ده‌ده‌ن چه‌ند نیشانه‌یه‌كی كتوپڕ كه هاوشێوه‌ی جه‌ڵده‌ی مێشكه نابێت پشتگوێ بخرێت، كه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م وون ده‌بێت و دیار نامێنێت.
ئه‌م پزیشكه دۆخه‌كه به "جه‌ڵده‌ی بچووكی مێشك" وه‌سف ده‌كات كه ئاگای ده‌دات و نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی جه‌ڵده‌ی مێشكه وه‌ك خواربوونی ڕوخسار و لاوازبوونی فۆڵ و تێكه‌ڵاوبوونی قسه‌كان.
دكتۆر ئه‌حمه‌د وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری پزیشكی به‌شی جه‌ڵده‌ی مێشك له نه‌خۆشخانه‌ی" كلیڤلاند كلینیك" باس له‌وه ده‌كات ته‌نها یه‌ك جیاوازی هه‌یه له‌نێوان جه‌ڵده‌ی كاتی مێشك و جه‌ڵده‌ی هه‌میشه‌ی ئه‌ویش ته‌نها ئه‌وه‌یه جه‌ڵده كاتیه‌كه زیان به كۆئه‌ندامی ده‌مار ناگه‌یه‌نێت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ی.
نیشانه‌كانی توشبوون به جه‌ڵده‌ی كاتی مێشك:
1- هاوسه‌نگی: ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن هاوسه‌نگی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
2-توانای بینین: ناڕوونی و ناڕێكی و تێكه‌ڵاوبوون له توانای بینین دروست ده‌بێت.
3-ڕوخسار: به یه‌ك لادا ڕوخسار خوار ده‌بێت، كه‌سه‌كه ناتوانێت چاوی باش بجوڵێنێت یان پێبكه‌نێت.
4-قۆڵ: جه‌ڵده هۆكاری سڕبوون و لاوازبوونی قۆڵه.
5-قسه‌كردن: توانای قسه‌كردن لاواز ده‌بێت و قسه‌كان تێكه‌ڵاو ده‌كات
له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م نیشانانه یان ته‌نها یه‌ك دانه له‌م نیشانانه به زووی سه‌ردانی پزیشك بكه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگیرێت
PM:08:29:07/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 23916
جار خوێنراوه‌ته‌وه