جیاوازی نیشانه‌كانی ئۆتیزم له‌نێوان منداڵان و كه‌سانی پێگه‌یشتوو
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی ئۆتیزم (ASD) ، جۆرێك تێكچوونی هه‌میشه‌ییه له گه‌شه‌دا دروست ده‌بێت، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌فتاری كه‌سی توشبوو.
ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن مێشكیان وه‌ك كه‌سی ئاسایی گه‌شه ناكات،به‌گوێره‌ی بابه‌تێك پێگه‌ی Healthdirect" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" ئۆتیزم به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له كچان و كوڕاندا ده‌رده‌كه‌وێت، یان ده‌بنه خاوه‌نی زیره‌كیه‌كی زۆر یان هیچ فێرنابن"
باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه له منداڵاندا:
1- قورسی كاردانه‌وه و ڕه‌فتاركردن له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان
2-ڕه‌فتاره‌كانیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه
3- له‌جیاتی قسه‌كردن زیاتر ده‌ستیان ده‌جوڵێنن
4- ئاره‌زووی یاریكردن ناكه‌ن و هاوڕێیان كه‌مه
5- دره‌نگ قسه ده‌كه‌ن و دره‌نگ تێده‌گه‌م
6- ته‌ماشای چاوت ناكه‌ن كاتێك قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن
7- هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌ن كاتێك گۆڕانكاریه‌ك له ژیانیاندا دروست ببێت
8-قسه‌كانیان دووباره‌یه
9- ده‌ستیان زۆر ده‌جوڵێنن و له‌سه‌ر نوكی پێ ده‌ڕۆن
10- توڕه ده‌بن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ
باوترین نیشانه‌كانی ئۆتیزم له كه‌سانی پێگه‌یشتوو:
1- ناتوانن كاته‌كانیان ڕێكبخه‌ن
2-گرنگی به ورده‌كاری ناده‌ن
3- له كۆبوونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ست به دله‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن
4-ناتوانن پارێزگاری له په‌یوه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن
5- زۆر زوو هه‌ست به ماندوێتی ده‌كه‌ن
AM:10:27:05/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 2032
جار خوێنراوه‌ته‌وه