توێژینه‌وه‌یه‌ك:په‌یوه‌ندی نییه له‌نێوان مۆبایل و توشبوون به جۆرێك شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌نجامدراوه، تیایدا به‌ڵگه‌ی پێویست خراوه‌ته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخات هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نییه له‌نێوان به‌كارهێنانی مۆبایل و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مێشك.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه" ئه‌گه‌رچی هه‌تا بێت ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی مۆبایل زیاد ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مێشك زیادی نه‌كردوه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش كه بۆماوه‌یه‌كی زۆر مۆبایل به‌كارده‌هێنن"
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌نجامی 63 توێژینه‌وه‌ی دیكه سوودی لێوه‌رگیراوه، كه له‌نێوان ساڵانی 1994 بۆ 2022ئه‌نجامدراوه له 10 ده‌وڵه‌ت، له‌ناویاندا كۆمه‌ڵه‌ی پارێزگاری له تیشكدانه‌وه سه‌ر به حكومه‌تی ئوستورالیا.
نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه"مارك ئالود" مامۆستای به‌شی شێرپه‌نجه له زانكۆی ئۆكلاند له نیوزله‌ندا وتویه‌تی" شه‌پۆله‌كانی ڕادیۆ و مۆبایل و ته‌له‌فیزۆن و ئامێری چاودێری منداڵان و ڕادار، هیچ كامێكیان مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مێشك زیاد ناكات"
AM:09:17:05/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوه‌ته‌وه