‌هۆكاركانی داكه‌وتنی پێڵوی خواره‌وه‌ی چاو

وێستگە ستایل-

داکەوتنی پێڵوی چاو حاڵەتێکە کە هەردوو پێڵوی چاو (یان تەنها یەک پێڵوی چاو) دادەبەزێت بۆ خوار ئاستی ئاسایی خۆیان. ئەم حاڵەتە زیاتر لەناو کەسانی بەساڵاچوودا هەیە و  ڕەنگە کاریگەری لەسەر بینین هەبێت یان لەوانەیە لە ئەنجامی برینداربوونی زیانبەخشی چاو یان نەخۆشیەکانی ترەوە دروست بێت، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر باسده‌كات.

هۆکارەکانی داکەوتنی پێڵوی خواره‌وه‌ی چاو
1-تەمەن، وەک بەشێکی سروشتی هەڵکشانی تەمەن و پیربوون، بەهۆی شلبوونەوەی پێستی ده‌وروبه‌ری چاو كه‌ به نه‌شته‌رگه‌ری لاده‌برێت.
2-برینداربوونی زیانبەخشی چاو کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ماسولکەکانی چاو و بەستەرەکانی چاو هەبێت.
3-وەرەمی چاو.
4-برینداربوونی سەر.
5-نەخۆشییە دەمارییەکان کە کاریگەرییان لەسەر ماسولکەکانی چاو، دەمارەکان، یان هەردووکی هەیە، وەک: میاستێنیا گراڤیس، ئیفلیجی دەماری سەری سێیەم


PM:09:14:03/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌