‌نیشانه‌كانی لەکارکەوتنی جگەر

وێستگە ستایل-

لەکارکەوتنی جگەر نەخۆشییەکە کە لە ئەنجامی دابەزینی توندی كاری جگەرەوە دروست دەبێت بەهۆی برینداربوون یان بەڕیشاڵبوونی بەشێک یان هەموو خانەکانی جگەر، ‎دکتۆر دیاری پزیشکی پسپۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باوترین نیشانه‌كانی له‌كاركه‌وتنی جگه‌ر باسده‌كات.

-ئەو نیشانانەی ڕەنگە ئاماژە بن بۆ لەکارکەوتنی جگەر:

1-لاوازی.

2-نەمانی ئارەزووی خواردن.

3-هێڵنجدان و دابەزینی کێش.

4-ڕشانەوە بەتایبەت دوای خواردنی ژەمێکی چەور

5-ئازاری سک لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک.

6-لاوازی ماسولکەکان.

7-خوێنبەربوون لە سورێنچکەوە کە لە شێوەی ڕشانەوەی خوێن یان پیسایی ڕەش دەردەکەوێت و ئەم نیشانەیە مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکە دروست دەکات لە ئەنجامی بەرزی فشاری خوێنی خوێنهەرەکانی جگەرەوە ڕوودەدات.

8-هەڵئاوسانی زۆر لە سکدا کە ڕێگری لە جوڵە و هەناسەدان دەکات لە ئەنجامی کۆبوونەوەی شلە لە سکدا هەروەها لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی خوێنهەرەکانی جگەرەوە

9-تێکچوونی خەو.

10-سەرلێشێواوی و لەرزین و لەدەستدانی هۆشیاری و بوورانەوە

11-زەردوویی و زەردبوونی سپێنەی چاو و پێست.

12-خورانی هەموو جەستە بە بەردەوامی


PM:05:01:01/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌