‌كۆڤید په‌یوه‌ندی چییه‌ به‌ له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستنه‌وه‌؟

وێستگە ستایل-

مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن له‌ناو گه‌نجاندا له‌ ساڵی 2020 بۆ 2022 زیادی كردوه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی‌ پسپۆڕان له‌ كۆریای باشوور سه‌لماندویه‌تی.

پسپۆڕان له‌ كۆریای باشوور توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌خۆشی كۆرۆنا و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن (HL) و هه‌ستی بیستنی كتوپڕ كردوه‌ (SSNHL) له‌كه‌سانی پێگه‌یشتودا كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20-30 ساڵدا بووه‌، تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌ گه‌نجان مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستنیان زۆر بووه‌ به‌هۆی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ نه‌بوون.

بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ داتا له‌سه‌ر 6.7 ملیۆن هاوڵاتی وه‌رگیراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20-39 ساڵدا بووه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ مێژویه‌كی بۆماوه‌ی‌ له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستنیان هه‌بوبێت.

نوسه‌ری توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت"به‌گوێره‌ی‌ دواین ڕاپۆرته‌كان له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن له‌ناو ئه‌و گه‌نجانه‌دا زۆر بووه‌ كه‌ توشی كۆرۆنا بوون، ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی گشتی نوێ له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ كۆڤید-19، كه‌ كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر كوالیتی ژیان و مار و كردار و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان.

ڤاریرۆسی  SARS-CoV-2  كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گوێی ناوه‌ڕاست ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی ده‌بێت به‌ وه‌رگره‌كانی ئه‌نزیمی ئه‌نگیۆتنسین 2 (ACE2) كه‌ له‌ شانه‌كانی گوێچكه‌دا هه‌یه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ستی بیستن ده‌بێت.


PM:09:55:05/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌