پیاوان یان ژنان كامیان زیاتر ناپاكی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن؟
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت له پیرۆڤیات به‌ناوی"تیپی ڤینیكس" كار و پیشه‌یان ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه تاقیبكه‌نه‌وه كه ناپاكی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن له پیرۆ.
جیسیكا میلینا دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م تیپه‌یه كه توانیویه‌تی 10000 كێشه چاره‌سه‌ر بكات له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، به‌سوود وه‌رگرتن له ته‌كنیكه‌كانی خۆی به چاودێری كردن له‌ڕێی درۆن و كامێرای بچووكی چاودێری.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م تیپه هیچ جیاوازی ناكات له‌نێوان ئافره‌ت و پیاو له‌باره‌ی ناپاكی كردن، به‌ڵام میلینیا زیاترین كارمه‌نده‌كانی ئافره‌تن كه كاریان پێده‌كات.
تایبه‌ت به گۆڤاری"لا ریبۆپلیكا" میلینا وتویه‌تی" بڕیارمدا تیمه‌كه‌م له‌كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت دروست بكه‌م چونكه ده‌زانم ئه‌وان ئه‌نجامی باشیان ده‌ست ده‌كه‌وێت له كاره‌كه‌یاندا و به ئاسانی ده‌توانن خۆیان بشارنه‌وه و كێشه‌كان زوتر چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن"
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه میلینا له‌ڕێی كاره‌كه‌ی له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ری به‌رده‌وام بووه گه‌یشتۆته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئافره‌تان زیاتر ناپاكی ده‌كه‌ن به‌راورد به پیاوان و ڕێژه‌كه‌ش %70 ی كه‌یسه‌كان ئافره‌ت ناپاكی كردوه و له‌به‌رامبه‌ردا %30 له پیاوان ناپاكیان له هاوسه‌ره‌كه‌یان كردوه.
AM:10:46:05/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 2936
جار خوێنراوهتهوه