پێش كاتی خۆی وشكه‌ساڵی زۆر ڕویكردۆته‌وه ناوچه‌ی ڕوباری ئه‌مازۆن
وێستگە ستایل-
حه‌وزی ئه‌مازۆن كه بڕێكی زۆر له ئاوی شیرینی سه‌ر زه‌وی تیادایه، به‌هۆی وشكه ساڵیه‌وه ئاستی ئاوی ڕوباره‌كه دابه‌زیوه ئه‌مه‌ش وایكردوه حكومه‌تی وڵاتان ڕێ و شوێنی پێویست بگرنه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته و گرفتی زیادبوونی سوێری خاك و سوتانی دارستانه‌كان.
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك كه ڕێكخراوی" په‌یماننامه‌ی نیشتیمانی ئه‌مازۆن" بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی پۆلیڤیا و به‌رازیل و كۆڵۆمبیا و ئیكوادۆر و پیرۆ و كینیا و سورینام و فه‌نزوێلای تیادایه به‌یه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری گرفتی وشكبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕوباره بكه‌ن كه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا دروست بووه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین وڵاتی ئه‌ندام له ڕێكخراوه‌كه دروستكردوه.
به‌دیاریكراوی له‌مانگی ئۆگه‌ست و سێپتێمبه‌ر به دوو گه‌رمترین مانگ له ساڵدا داده‌نرێت، پاش ئه‌وه‌ی سوتان و له‌ناوبردنی دارستانه‌كان گه‌یشتۆته لوتكه، هه‌ریه‌ك له پۆلیڤیا و پیرۆ و به‌رازیل زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵات بوون به‌گوێره‌ی داتاكانی ئه‌م ڕێكخراوه.
ئاژانسی ئاوی فیدرالی له به‌رازیل ئاشكرای كردوه ئاو له هه‌ردوو حه‌وزی سه‌ره‌كی ئه‌مازۆن كه‌میكردوه كه ڕوبه‌ره‌كه‌یان به نزیكه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ڕوبه‌ری وڵاتی مه‌كسیكه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو ده‌یان دۆلفین له‌م ڕوباره مرداربونه‌ته‌وه و كاری ئه‌و كه‌سانه‌ش وه‌ستاوه كه په‌ڕینه‌وه بووه له ڕوباره‌كه.
به‌رواری 20 ی یۆلیۆ قوڵی ڕوباری"مادیرا" كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ڕوباره‌كان له ئه‌مازۆن و ڕێڕه‌وێكی ئاویه بۆ پاقله‌ی سۆیا به‌بڕی 3 مه‌تر كه‌م بۆته‌وه، به‌رواری 15 ی ئۆگه‌ست له ساڵی 2023 هه‌مان حاڵه‌ت ڕویداوه.
له شارۆچكه‌ی ئه‌نڤیرا له ویلایه‌تی ئه‌مازوناس ئاستی ئاوی ڕوباره‌كان به‌جۆرێك توانای مه‌له‌وانی كه‌مبۆته‌وه، جوتیاره‌كان كه ئارد به‌رهه‌م ده‌هێنن ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان بگه‌یه‌ننه بازاڕ به‌و هۆیه‌وه نرخی گه‌نم و ئارد له ئه‌مازۆن زیادی كردوه.
PM:05:30:03/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 984
جار خوێنراوه‌ته‌وه