‌پیتاندنی ناو منداڵدان یان پیتاندنی دەستکرد

وێستگە ستایل-

پیتاندنی ناو منداڵدان ، ڕێکارێکە چارەسەری نەزۆکی دەکات و  ئەگەری دووگیانی زیاد دەکات بە دانانی تۆوی تایبەت ئامادەکراو ڕاستەوخۆ بۆ ناو منداڵدان، ئەو ئەندامەی کە کۆرپەکە تێیدا گەشە دەکات، ناوێکی تری ئەم ڕێکارە پیتاندنی دەستکردە.

دكتۆره‌ حه‌نان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون ده‌ڵێت" لە پیتاندنی ناو منداڵدان، سپێرم لەو کاتەدا دەخرێتە ناوەوە کە هێلکەدان هێلکەیەک یان چەند هێلکەیەک ئازاد دەکات، ئەنجامی خوازراو بریتییە لە یەکگرتنی سپێرم و هێلکە لە بۆری فالۆپ، کە منداڵدان بە هێلکەدانەوە دەبەستێتەوە، ئەگەر ئەمە ڕووبدات دەبێتە هۆی دووگیانی."

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت"دەتوانرێت کاتی پیتاندنی ناو منداڵدان لەگەڵ سوڕی مانگانەی ژنەکەدا دابنرێت. لە کاتی سوڕی مانگانەدا یەکێک لە هێلکەدانەکان هێلکەیەک دەردەدات، یان دەرمانی منداڵبوون لەگەڵ پیتاندنی ناو منداڵدان بەکاربهێنرێت بۆ یارمەتیدانی هێلکەدانەکان بۆ بەرهەمهێنانی هێلکە."

دكتۆره‌ حه‌نان  ده‌شڵێت"سەرکەوتنی ئەو شێوازەی کە بەکارهاتووە پەیوەستە بە هۆکارەکانی نەزۆکی کە گرنگترینیان تەمەنی ژنەکە و تەندروستی بۆرییەکانی فالۆپانە."


PM:04:40:03/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌