خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌نێوان ته‌ندروستی ده‌رونی و ته‌ندروستی جه‌سته‌ی مرۆڤدا هه‌یه، به‌كارهێنانی ده‌رمان و مێژوی به‌رزی په‌ستانی خوێن له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا له‌به‌رچاو گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی كاریگه‌ری دۆخی ده‌رونی له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی بزانرێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌م دواییانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی خوێن ئه‌نجامدراوه، تیایدا پشكنین بۆ به‌شداربوه‌كان كراوه هه‌تا بزانرێت جه‌ڵده‌ی ده‌ماره قوڵه‌كان چه‌ند په‌یوه‌ندی به خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێوه هه‌یه.
دكتۆره راشیل رۆسۆفسكی توێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له نه‌خۆشخانه‌ی ماساتشۆستس وتویه‌تی"په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و درێژخایه‌ن هه‌یه له‌نێوان خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و جه‌ڵته‌ی خوێن، ئه‌وه‌ش سه‌لمێندراوه كه خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ په‌یوه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌بووه به زیادبوونی چالاكی ده‌ماری SNA و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به زیادبوونی چالاكی خڕۆكه سپیه‌كان كه هۆكاری هه‌وكردنه كه هۆكاری هاندانی توشبوون به جه‌ڵده‌یه"
كامه‌ران میرزا مامۆستای نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له زانكۆی میشیگان كه به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌ی كردوه وتویه‌تی" په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان ته‌ندروستی ده‌رونی و مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده و ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه"
له‌ئێستادا تیمی توێژینه‌وه پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كاریگه‌ری چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ له‌سه‌ر توشبوون به نه‌خۆشی جه‌ڵده‌ی ده‌ماره قوڵه‌كان بزانن و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن بزانن كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی SNA تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی توشبوون به جه‌ڵده ده‌بێت.
PM:04:27:03/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 980
جار خوێنراوه‌ته‌وه