‌جۆرێك شۆكۆلاته‌ زه‌هری تیادایه‌

وێستگە ستایل-

ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ شۆك بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئاره‌زووی شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌نگ تۆخ ده‌كه‌ن به‌هۆی سوده‌ زۆره‌كانیه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌نگ تۆخ و به‌رهه‌مه‌كانی كاكاو كانزای قورس و ژه‌هراوی تیادایه‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و گرفتی ته‌ندروستی.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ تۆڕی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكی"CNN" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ له‌ماو كاكاودا مادده‌ی‌ قورقوشم و كادمیۆم هه‌یه‌، هه‌ردوكیان ژه‌هراوین بۆ مێشك و ده‌مار و په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و گرفتی منداڵبوون و گه‌شه‌ به‌تایبه‌ت له‌ناو منداڵاندا.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری"Frontiers in Nutrition" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ زۆر به‌كارهێنانی قڕكه‌ری كیمیاوی و مادده‌ پیسكه‌ره‌كانی دیكه‌ هۆكار بووه‌ بۆ پیسبوونی خاكی كشتوكاڵی، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ كشتوكاڵی ڕه‌نگ تۆخ بڕێكی زۆر له‌ مادده‌ی‌ ژه‌هراوی تیادا بێت.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ڕێی پێگه‌ ئه‌لیكترۆنی خۆیه‌وه‌ ئاشكرای كردوه‌" قورقوشم كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی‌ مێشك و هۆكاری دابه‌زینی ئاستی زیره‌كی منداڵ و گۆڕانی ڕه‌فتار و دابه‌زینی ئاستی ئاگایییه‌"

شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌نگ تێر بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی‌ خۆراكی"فلاڤۆنۆید"  و دژه‌ ئۆكسێنه‌ر و كانزای به‌سوودی تیادایه‌ یارمه‌تی باشكردنی ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌ی‌ خوێن ده‌دات و هه‌وكردنی درێژخایه‌ن كه‌مده‌كاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌نگ تێر به‌ بری مامناوه‌ند بخورێت و زیادده‌ ڕه‌وی تیادا نه‌كرێت.


PM:04:05:03/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 2452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌