به‌وێنه..هه‌ساره‌یه‌كی نوێ دۆزراوه‌ته‌وه بۆنی هێلكه‌ی بۆگه‌نی لێدێت
وێستگە ستایل-
هه‌ساره‌یه‌ك كه ناوبانگێكی خراپی هه‌یه به‌م نزیكانه دۆزراوه‌ته‌وه، 64.5 ساڵی ڕووناكی له زه‌ویه‌وه دووره و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جیاوازی هه‌یه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك زانكۆی"جۆنز هۆبكنز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا داتاكانی ته‌لسكۆبی جه‌یمس ویب له بۆشایی ئاسمانی خستۆته‌ڕوو، ده‌ركه‌توه بۆنی هێلكه‌ی بۆگه‌ن له‌م هه‌ساره‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه HD 189733 b ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری به چینێكی گازی زه‌به‌لاح ده‌وردراوه، له‌ناویدا بڕێكی زۆر مادده‌ی كبریتیدی هایدرۆجین هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردوه بۆنێكی ناخۆشی هه‌بێت و به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نوێیه ده‌ریده‌خات مادده‌ی كبریت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دروستبوونی هه‌ساره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر.
پله‌ی گه‌رما له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه 927 پله‌ی سه‌دیه، به‌وه ناسراوه كه‌شوهه‌وایه‌كی توندی هه‌یه و هه‌ندێكجار بارانی شێوه شوشه‌ی ده‌بارێت، ڕه‌شه‌بای سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه خێراییه‌كه‌ی 5000 میله له كاتژمێرێكدا.
گوانگۆی فۆ زانا له بواری فیزیای گه‌ردوونی له زانكۆی جۆنز هۆبكنز له ئه‌مه‌ریكا وتویه‌تی" پێشتر نه‌مان ده‌زانی كبریتیتی هایدرۆجین پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له دروستبوونی هه‌ساره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، به‌دوای ژیاندا ناگه‌ڕێین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه چونكه زۆر گه‌رمه"
PM:06:52:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 4904
جار خوێنراوهتهوه