هۆکارەکانی ڕەشی دەوری چاو
وێستگە ستایل-
ڕەشی دەوری چاو بووەتە دیاردەیەکی باو لە هەموو تەمەنێکدا، و وادەکات کەسێک بە ماندوو، دڵتەنگ، یان نەخۆش دەرکەوێت هەرچەندە بەزۆری کێشەیەکی جوانکارییە، و زیانی نییە، بەڵام لەوانەیە نیشانەی کێشەیەکی تەندروستی بێت لە هەندێک حاڵەتدا، دکتۆر شادیار پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشیەکانی پێست لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر باسدهكات.
هۆکارەکانی ڕەشی دەوری چاو
1-هۆکارە بۆماوەییەکان: ڕەنگە ڕەشی دەوری چاو لە خێزانەکەدا بۆماوەیی بێت ئەگەر یەکێک لە دایک و باوکت یان خوشک و براکانت ڕەشی دەوری چاوی هەبێت، ئەگەری زۆرە تۆش تووشی هەمان کێشە ببیت.
2-هەڵکشانی تەمەن: پێست لەگەڵ پیربووندا بڕێک چەوری و کۆلاجین لەدەست دەدات، ئەمەش وا دەکات خوێنبەرەکانی ژێر چاوەکان زیاتر دەربکەون.
3-کەم خەوی: کەمخەوی دەبێتە هۆی ئەوەی ڕەشی دەوری چاو زیاتر دیاربێت.
4-دابەزینی کێشی بەرچاو: لەگەڵ لەدەستدانی بڕێکی زۆر چەوری، دەرکەوتنی ڕەشی دەوری چاو زیاد دەکات.
5-کەمی هەندێک ڤیتامین و کانزاکان: کە بەزۆری بەهۆی بەدخۆراکی و کەمی خۆراکی تەندروست لە خۆراکدا ڕوودەدات.
6-هەندێک نەخۆشی: وەکو حەساسیەت و ڕەبو.
7-حاڵەتی تەندروستی: ڕەشی دەوری چاو دەتوانێت نیشانەی هەندێک کێشەی تەندروستی بێت، وەک: کەمخوێنی، کێشەکانی گورچیلە یان جگەر.
8-هۆکارەکانی تر: لەوانە گۆڕانی هۆرمۆنەکان (سوڕی مانگانە، دووگیانی، یان وەستانی سوڕی مانگانە)، جگەرەکێشان، خواردنەوەی کحول، و بەکارهێنانی هەندێک دەرمان.
PM:06:22:10/07/2024
ئهم بابهته 2532
جار خوێنراوهتهوه