یۆگای چاو.. ڕاهێنانێكی سادده و گرنگ بۆ چاو
وێستگە ستایل-
له‌ئێستادا بابه‌تی گرنگیدان به ته‌ندروستی چاو یه‌كێكه له گرنگترین بابه‌ته‌كانی سه‌رده‌م، به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان.
یۆگای چاو یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی به‌كارهێنانی بڵاوه چونكه ڕاهێنانێكی پێویسته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له به‌كارهێنانی چاویلكه ڕزگاریان ببێت.
چه‌ندین به‌ڵگه هه‌یه كه سوودی ئه‌م ڕێگا نه‌ریتیه ده‌خاته ڕوو ئه‌ویش پێی ده‌وترێت" ڕاهێنانی چاو" یارمه‌تی باشكردنی توانای بینین ده‌دات، ماسولكه‌كانی چاو به‌هێز ده‌كات و ته‌ركیز باشتر ده‌كات و ماندوێتی چاو ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕاهێنانی یۆگای چاو یارمه‌تی باشكردنی توانای بینین له نزیك و دوور و حاڵه‌تی ئیستیگماتیزم ده‌دات، پیربوونی چاو دواده‌خات.
چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌كه:
1-سه‌ره‌تا هه‌ردوو ده‌ستت له‌یه‌كبخشێنه بۆ ماوه‌ی 10 چركه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمایه‌ك له‌ناو له‌پی ده‌ستت دروستببێت، پاش ئه‌وه به‌ری ده‌ستت بخه‌ره سه‌ر چاوت و هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵمژه.
2-به‌به‌رده‌وامی چاوت بتروكێنه.
3-به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك دانیشه یان به‌پێوه بوه‌سته و ملت باڕێك بێت.
4-بۆ ماوه‌ی 10-15 چركه چاوت دابخه و به‌خێرای بیكه‌ره‌وه، چه‌ند جارێك ئه‌م ڕاهێنانه ئه‌نجامبده.
5-چاوت به‌لای ڕاست و چه‌پ بجوڵێنه پاش ئه‌وه بۆ سه‌ره‌وه و خواره‌وه بێ ئه‌وه‌ی سه‌رت بجوڵێنیت.
6-هه‌ردوو ده‌ستت به ئاستی چاوه‌كانت به‌رز بكه‌ره‌وه و به‌ره‌و لای ڕاست و چه‌پ بیجوڵێنه و له‌گه‌ڵیدا چاوت بجوڵێنه.
PM:06:08:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1812
جار خوێنراوه‌ته‌وه