به‌هۆی ئاهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی ئاسیا شه‌قامه‌كانی مۆمبای ئۆتۆمبێلی پیادا ناڕوات
وێستگە ستایل-
چه‌ند ڕۆژێكی دیكه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوڕی"موكیش ئه‌مبانی" ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی ئاسیا ئه‌نجامده‌درێت، به‌و بۆنه‌یه‌وه هاتوچۆ له به‌شێكی سه‌ره‌كی شه‌قامه‌كانی مۆمبای ڕاگیراوه بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ به‌هۆی ئه‌و ئاهه‌نگه زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن، تیایدا ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی ناوداری جیهانی چینێك له پیاوانی خاوه‌نكار و سیاسهتمهتدار میوانداری كراون.
ئه‌نانت ئه‌مبانی ته‌مه‌ن 29ساڵ، كوڕی بچوكی ملیاردێكی هندی له‌گه‌ڵ رادیكا میرشانت ی هاوڕێی كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی 29 ساڵه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا زنجیره‌یه‌ك ئاهه‌نگی زۆر گه‌وره‌یان سازكرد.
بڕیار وایه كه‌ژاوه‌ی ئاهه‌نگه‌كه له‌نزیك سه‌نته‌ری جیۆ ی جیهانی تایبه‌ت به كۆنفرانسی شاهانه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ریلاینس له ناوچه‌ی سه‌نته‌ری بازرگانی له‌مۆمبای تێپه‌ڕببێت له كاتژمێر 1 ی نیوه‌ڕۆوه هه‌تا نیوه شه‌و له‌ماوه‌ی 12-15 یۆلیۆ .
هه‌فته‌ی ڕابردوو جاستن بیبه‌ر ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت پێش كاتی هاوسه‌رگیریه‌كه سازكرد و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بوك و زاوا بڵاوكرده‌وه، ریانا له ئاهه‌نگێكی جیادا كه ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو له ویلایه‌تی كوجارات له ڕۆژئاوای وڵاته‌كه، به هه‌مان بۆنه‌وه ئه‌نجامدا و تیایدا بیل گه‌یتس و مارك زوكهربیرگ به‌شداربوون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میوان و كه‌سایه‌تی ناسراوی دیكه.
PM:05:16:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 6416
جار خوێنراوهتهوه