به‌وێنه.. شاجوانی زیره‌كی ده‌ستكرد هه‌لبژێردرا
وێستگە ستایل-
كه‌نزه له‌یلا، وه‌ك یه‌كه‌م ڤلۆگه‌ری مه‌غریبی دروستكراو به زیره‌كی ده‌ستكرد، نازناوی یه‌كه‌م شاجوانی زیره‌كی ده‌ستكرد له جیهاندا پێدرا.
ئه‌و تیمه‌ی ئه‌م خانمه خه‌یاڵیه‌یان دروستكردوه كێبڕكێیان له‌گه‌ڵ 1500 به‌شداربووی دیكه كردوه كه به‌هه‌مان شێوه به زیره‌كی ده‌ستكرد دروستكراون، بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتێك به بڕی 13.000 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری "ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" لیژنه‌ی بڕیاردان باسیان له‌وه كردوه سه‌رسام بوون به پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا كه هۆكاربووه بۆ دروستكردنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد"
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له مه‌غریب سه‌رسوڕمانی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ دروستكردنی یه‌كه‌مین كچی كاریگه‌ر كه به زیره‌كی ده‌ستكرد دروستكراوه، ئه‌م كه‌سایه‌تیه ئه‌لیكترۆنیه وتویه‌تی" زۆر سوپاسگوزارم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چانسه‌م پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌رێنی زیره‌كی ده‌ستكرد پیشانبده‌م"
PM:04:31:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1844
جار خوێنراوه‌ته‌وه