هۆكاره‌كانی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له عێراق ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
دادگایه‌كی عێراقی هۆكاره‌كانی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی له دادگانی عێراق ئاشكرا كرد.
بابه‌تێك ئاژانسێكی عێراقی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له دادگای باری كه‌سێتی ڕه‌سافه تۆمار كراوه هۆكاره‌كانی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و خراپبوونی لایه‌نی دارای و به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق كه‌وتۆته ناو ململانێیه‌كی زۆره‌وه.
ئه‌حمه‌د جاسب وه‌ك دادوه‌رێك له دادگاكانی عێراق باس له‌وه ده‌كات باوترین هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه له عێراق خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و خراپی باری ئابووری و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری و نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوو و لاوازی گه‌نجان له ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و هاوسه‌رگیری له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مدا"
ته‌ڵاق یۆته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار خێزانی عێراقی، ته‌نها له ساڵی 2022 نزیكه‌ی 70 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆماركراوه له دادگاكان ئه‌وه‌ش به‌نزیكه‌ی ده‌كاته 200 حاڵه‌ت له ڕۆژێكدا.
مانگی مایۆی ئه‌مساڵ لیژنه‌یه‌كی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له عێراق 300 حاڵه‌ت بووه له ڕۆژێكدا، له‌ماوه‌ی ساڵی 2020 -2021 به‌نزیكه‌ی چوار هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه بووه له‌و كچانه‌ی ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته 15 ساڵ.
PM:09:44:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 4944
جار خوێنراوهتهوه