‌یادی 100 ساڵه‌ی‌ دروستكردنی زه‌ڵاته‌ی‌ سیزه‌ر كرایه‌وه‌

وێستگە ستایل-

شاری تیخوانا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری مه‌كسیك- ئه‌مه‌ریكا یادی 100 ساڵه‌ی‌ دروستكردن و داهێنانی زه‌ڵاته‌ی‌ سیزه‌ر یان كرده‌وه‌، كه‌ بۆیه‌كه‌مجار له‌ یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دروستكراوه‌.

زه‌ڵاته‌ی‌ سیزه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی شێفێكی ئیتاڵی به‌ناوی" سیزار كاردینی" دروستكراوه‌ كه‌ یه‌كه‌مجار چێشتخانه‌ی‌ تیخوانا ی له‌ 20 ه‌كانی سه‌ده‌ی‌ ڕابردوودا كردۆته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی سنوریان تێپه‌ڕاندوه‌ و چونه‌ته‌ ئه‌و شاره‌وه‌ گرفتی كه‌می خواردن له‌ وڵاتدا دروستبووه‌، ئه‌م شێفه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستیدا بووه‌ له‌ پاشماوه‌ی‌ چه‌ند خواردنێك له‌ قاپێكی ته‌خته‌دا تێكه‌ڵاوی كردوه‌ و ناویناوه‌ زه‌ڵاته‌ی‌ سیزه‌ر.

ئێستا پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك سه‌ده‌ چێشتخانه‌ی‌" سیزه‌ر" له‌ تیخوانا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین چێشتخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ هه‌مان ڕێگای 100 ساڵ پێش ئێستا ئه‌و زه‌ڵاته‌یه‌ ئاماده‌ ده‌كات.

پێكهاته‌ی‌ زه‌ڵاته‌كه‌ بریتیه‌ له‌" كاهوو، زه‌یتی زه‌یتوون، سیر، خه‌رده‌ل، بیبه‌ری توون و نوێ، سۆسی ئینگلیزی، لیمۆی فرێش و هێلكه‌ی‌ كوڵاو" هه‌موو ئه‌م پێكهاتانه‌ ده‌كرێنه‌ قاپێكه‌وه‌ له‌ ته‌خته‌ی‌ به‌ڕوو دروستكراوه‌، پاش ئه‌وه‌ كه‌مێك په‌نیری بارمیزان ده‌كرێت به‌سه‌ریدا، له‌ ئێستادا یه‌ك پێكهاته‌ی‌ دیكه‌ی‌ نوێی بۆ زیادكراوه‌ ئه‌ویش ماسی سالمۆنه‌.


PM:07:26:08/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌