حه‌وت نیشانه ئاماژه‌یه بۆ دروستبوونی به‌رد له گورچیله‌دا
وێستگە ستایل-
به‌ردی گورچیله ئاماژه‌یه بۆ پارهچهیهكی ڕه‌ق له ئه‌نجامی ئه‌و پێكهاتانه دروست ده‌بێت كه له میزدا هه‌یه، قه‌باره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه لمێك یان مورویهكه، زۆرجار به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ڕێی میزه‌وه فڕێ ده‌درێت و هه‌ندێكجار پێویست به چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌كات.
نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو وه‌ك پێویست، هه‌بوونی مێژووی خێزانی له‌باره‌ی دروستبوونی به‌ردی گورچیله، زۆر خواردنی خۆراكی سوێر و چه‌ندین هۆكاری دیكه واده‌كات به‌رد له گورچیله‌دا دروست ببێت.
ئه‌مانه چه‌ند نیشانه‌یه‌كن له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنیان ئاماژه‌ن بۆ دروستبوونی به‌رد له گورچیله‌دا:
1- ئازاری توند له پشتدا، یان لاته‌نیشتی كه‌له‌كه یان به‌شی خواره‌وه‌ی پشت و ڕان.
2- په‌مه‌ی یان سوور و قاوه‌ی بوونی ڕه‌نگی میز.
3- پێویستی به‌رده‌وام به میزكردن.
4-هه‌ستكردن به ئازار له‌كاتی میزكردندا.
5- كه‌م میزكردن.
6- ناخۆش بوونی بۆنی میز.
7- قورس و ئه‌سته‌م بوونی میزكردن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك(دڵتێكهه‌ڵاتن- ڕشانه‌وه- به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش- له‌رز)
خواردنه‌وه‌ی ئاو وه‌ك پێویست به بڕی 6- 8 په‌رداخ له ڕۆژێكدا و خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی سوێر یارمه‌تی ڕێگری كردن ده‌دات له دروستبوونی به‌رد له گورچیله‌دا.
PM:04:20:25/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2976
جار خوێنراوهتهوه