هه‌ستكردن به ته‌نهای مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی مێشك زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه هه‌ستكردن به ته‌نهایی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوه‌ندی ته‌مه‌نیاندا هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كه‌ن، له چه‌ند ساڵی داهاتوی ته‌مه‌نیان مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵده‌ی مێشك زۆر ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی هارڤارد ئه‌نجامدراوه و له گۆڤاری "eClinicalMedicine" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام گله‌ییان له ته‌نهایی خۆیان كردوه، مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵده‌ی مێشك %56 زیاتر بووه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گرفته‌یان نه‌بووه.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ستكردن به ته‌نهایی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كار له ته‌ندروستی گشتی مرۆڤ ده‌كات، ساڵی 2023 ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی مه‌ترسییه‌كانی ته‌نهایی هاوشێوه‌ی كێشانی 15 جگه‌ره‌یه له ڕۆژێكدا.
توێژینه‌وه‌كانی پێشتر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ستكردن به ته‌نهایی و زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خستۆته ڕوو.
PM:03:30:25/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه