زانیاری دەربارەی گرێ گۆییەکان لە بۆرییەکانی شیری مەمک
وێستگە ستایل-
گرێی گۆیی له بۆرییه‌كانی شیر له مه‌مكی خانمان یه‌كێكه له‌و گرفته ته‌ندروستیانه‌ی توشی خانمان ده‌بێت، دكتۆر نه‌بیل پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م جۆره گرێیه خستۆته ڕوو.
1- گرێی بچووک (بەزۆری پاکن ) کە لەناو بۆرییەکانی شیردا لە مەمکدا گەشە دەکات.
2- زۆرتر لەوە ئافرەتانەدا ڕوودەدات کە تەمەنیان لە نێوان 35-55 ساڵدایە.
3-هۆکاری ڕوودانی نادیارە.
4- وەک گرێیەک لە مەمکدا دەردەکەوێت یان وەک دەردراوێکی ڕوون یان خوێناوی لە گۆی مەمکەوە دەردەکەوێت.
5- دەستنیشانکردنەکە بە پشکنینی کلینیکی، سۆنەر، مەمۆگرافی، یان تیشکی ته‌نوری.
6- پێویستی به ئەنجامدانی پشکنینی شانەزانی لەڕێگەی وەرگرتنی نمونەی وردەوە دەرهێنانی نەشتەرگەرییە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە دوورە لە شانە شێرپەنجەییەکان، کە لەوانەیە لەهەندێک حاڵەتدا هەبێت.
هەموو حاڵەتەکانی مەمک پێویستیان بە بەدواداچوونی ورد هەیە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیتان
PM:03:54:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1688
جار خوێنراوهتهوه