تەسکبوونەوە و گیرانی سورێنچک
وێستگە ستایل-
سورێنچک بریتییە لەو ئەندامەی کە خواردن لە دەمەوە دەگوێزێتەوە بۆ گەدە، لە کاتی تەسکبوونەوە یان گیران کێشەی گەورە دروستدەکات و هۆکارێکی سەرەکی پەککەوتن و مردنە! هۆکارەکانی بریتین لە شێرپەنجە (بەتایبەت لە بەتەمەنەکاندا) و زماکی (بەتایبەت لە منداڵاندا) هۆکارەکانی دیکە وەک روداوی هاتووچۆو ماددە توندوتیژەکان (وەک سوتان بە تێزاب) دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا رووبدات، دكتۆر فه‌همی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و سنگ له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته ڕوو.
چارەسەری کاتی بریتییە لە فراوانکردن کە رەنگە لە هەندێک کەسدا سوودی هەبێت و لە هەندێکی دیکەدا سوودی نەبێت.
سه‌باره‌ت به‌چارەسەری سەرەکی ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی بریتییە لە لابردنی سورێنچک و دروستکردنی سورێنچکی تازە لە گەدە یان ریخۆڵە. لەزۆربەی بارەکاندا، بەتایبەت لە وڵاتانی دوواکەوتوو، ئەم نەشتەرگەرییە بە کردنەوەی سنگ و سک ئەنجامدەدرێت."
PM:03:45:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1128
جار خوێنراوهتهوه