خه‌مۆكی پاش منداڵبوون مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زۆر ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و خانمانه‌ی پاش منداڵبوون توشی خه‌مۆكی ده‌بن، مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشی دڵ له قۆناغێكی داهاتووی ژیانیاندا زۆر ده‌بێت.
توێژه‌ره‌وه سویسریه‌كان په‌یوه‌ندی نێوان خه‌مۆكی پاش منداڵبوون و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن خستۆته ڕوو، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش پشكنینیان بۆ 56 هه‌زار ئافره‌ت كردوه كه توشی خه‌مۆكی پاش منداڵبوون بوون له‌نێوان ساڵانی 2001 -2014 ، هه‌ندێك له به‌شداربووه‌كان بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی نزیكه‌ی %6.4 ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پاش منداڵبوون توشی خه‌مۆكی بوون، توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن بوون به‌راورد به‌وه ته‌نها %3.7 ی ئه‌و ئافره‌تانه توشی نه‌خۆشی دڵ بوون كه پاش منداڵبوون توشی حاڵه‌تی خه‌مۆكی نه‌بوون.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆره ئیما بران له په‌یمانگای كارۆلینسكا له ستۆكهۆڵم وتویه‌تی" ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دیاری كردوه كه مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زۆره، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كرێت هه‌نگاوی پێویست جێبه‌جێ بكرێت بۆ كه‌مردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییانه و خۆپاراستن و ته‌نانه‌ت وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر "
PM:03:38:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3164
جار خوێنراوه‌ته‌وه