به‌وێنه.. ماسی قرش پێده‌كه‌نێت
وێستگە ستایل-
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی ماسییه قرشه‌كان كه به‌رده‌وام پیشان ده‌درێت، ئه‌مجاره وێنه‌گرێك به‌ناوی" ئه‌ریك میلانده‌ر" چه‌ند وێنه‌یه‌كی ماسی قرشی بڵاوكردۆته‌وه كه پێشتر نه‌بینراوه.
ئه‌ریك كامێرای جۆری" گۆ پرۆ" ی به‌كارهێناوه بۆ چركاندنی چه‌ند دیمه‌نێكی نزیككراوه‌ی ماسی قرشی سپی له نزیك سانتا كروز، ئه‌وه‌ی بۆته جێگای سه‌رنج وێنه‌ی ئه‌م ماسیانه‌یه به‌جۆرێك بۆ كامێرا پێده‌كه‌نن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" فۆكس نیوز 26" بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌ریك وێنه‌گری زینده‌وه‌ره ده‌ریاییه‌كانه وێنه‌ی زیاتر له 20 ماسی قرشی بچووكی سپی تۆماركردوه كه مه‌له ده‌كه‌ن له نزیك كه‌نار ئاوی ویلایه‌تی نیو برایتۆن.
PM:05:33:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1320
جار خوێنراوه‌ته‌وه