پزیشکێک: خواردنەوە کحولیەکان هۆكاری تێكچوونی هاوسهنگی خوێیه له لهشدا
وێستگە ستایل-
خواردنەوەی كحول بە ڕێژەی زۆر، بێ ئەوەی خۆراكی لەگەڵ بخورێت، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ترشێتی خوێن "Ph” و تیكچوونی هاوسەنگی خوێیەكان، كە حاڵەتەكە لەوانەیە بگاتە قۆناغێكی مەترسیدار و مردنی كەسەكە، ئەگەر بە زوویی چارەسەرنەكرێت، دكتۆر جۆڤان پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە لهم بابهتهدا زیانی خواردنهوه كحولیهكان باسدهكات.
بۆچی ئەم حاڵەتە ڕوودەدات ؟
1- لە حاڵەتی برسێتی ئینسۆلین كەم دەردەدرێت، جەستە بۆ بە دەستهێنانی وزەی پێویست هەڵدەستێت بە شییكردنەوەی خانە چەورییەكان، ئەمەش دەبێتە هۆی كەڵەكەبوونی ترشی كیتۆنەكان "ketone bodies" لە خوێن .
2- كحول لە مایتۆكۆندریا بە خێرایی +NAD لەناودەبات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مایتۆكۆندریا لە كاربكەوێت و وزە لە سایتۆپلازمی خانە دروستبكرێت كە وزەیەكی كەمی ناتەواوە و لەگەڵ خۆیدا ترشی لاكتیك "lactic” دروستدەكات و ترشێتی خوێن بەرزتردەبێتەوە .
PM:05:17:23/06/2024
ئهم بابهته 908
جار خوێنراوهتهوه