گرفتی كه‌می منداڵ سویسرای گرتۆته‌وه
وێستگە ستایل-
ئۆفیسی فیدرالی سویسرا تایبه‌ت به سه‌رژمێری ئاشكرای كردوه ژماره‌ی منداڵبوون له وڵاتی سویسرا گه‌یشتۆته ئاستی مێژووی و زۆر كه‌مبۆته‌وه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئه‌م ئۆفیسه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" ژماره‌ی منداڵبوون بۆ هه‌ر ئافره‌تێك له سویسرا گه‌یشتۆته 1.33 له ساڵی 2023 ئه‌وه‌ش كه‌مترین ژماره‌یه له مێژووی ئه‌و وڵاته و ته‌نها له ساڵی 2023 80 هه‌زار منداڵی تازه له‌دایكبوو تۆماركراوه ئه‌وه‌ش 2.8% كه‌متره به‌راورد به ساڵی 2022"
له ساڵی 2023 تێكڕای منداڵبوون له‌ناو خانمانی به بنه‌چه سویسری 4.2% كه‌میكردوه، له‌ناو ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه هه‌ڵگڕی ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی دیكه‌ن 0.8% كه‌میكردوه ساڵی پار 56100 منداڵ به ڕه‌گه‌ز سویسری له‌دایكبوون و 23900 منداڵ كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی دیكه‌ن هاتونه‌ته دونیاوه.
بێجگه له‌وه‌ش ناوه‌ندی ته‌مه‌نی منداڵبوونی ئافره‌تان له سویسرا له ساڵی 2022 بریتی بووه له 31.2 به‌ڵام له ساڵی 2023 بۆته 31.3 ئه‌مه‌ش مانای وایه ئافره‌تان دره‌نگتر بیر له منداڵبوون ده‌كه‌نه‌وه.
PM:12:30:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوه‌ته‌وه