‌چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت ساڵانی داهاتوو حه‌ج بكه‌ن

وێستگە ستایل-

ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ حاجیانی سه‌ر تاسه‌ری جیهان له‌ ماڵی خودا كۆچی دواییان كرد، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ مشتومڕی زۆر دروستبووه‌ له‌باره‌ی‌ هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی‌ حاجی له‌ ئه‌مساڵدا به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو، دكتۆر ئه‌حمه‌د پزیشكی پسپۆڕ له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات به‌و كه‌سانه‌ی‌ نیازیان هه‌یه‌ حه‌ج بكه‌ن له‌ ساڵانی داهاتودا.

1-وا باشە بە گەنجی یان لایەنی کەم پێش تەمەنی 65 ساڵی سەفەری حەج بکەی، دوای ئەو تەمەنە تووشی زۆر زەحمەتی دەبیتەوە، وە هەندێک جار دەبیتە بار بەسەر خەڵکی ترەوە.

2- ئەوانەی نەخۆشی شەکرە لە جۆری یەک واتە دەرزی ئینسولین بەکار دەهێنن سەفەری حەج نەکەن، چونکە وەکو پێویست ناتوانن دەرزییەکە لە پلەی نزمی ڕابگرن.
3- هیچ کەسێک بە تەنیا سەفەری حەج نەکات وا باشە لەگەڵ کوڕی سەفەر بکات چونکە لە کاتی تەنگانە تەنها کوڕ دەتوانێت یارمەتی دایک و باوکی بکات، تەنانەت ئافرەت ئەگەر چی گەنجیش بێت تووشی سەرلێشێوان و شۆک دەبێت و نازانێت چی بکات.
5- پێش سەفەری حەج زانیاری پێویست وەربگرێت لەسەر ئەو پێویسیانەی کە دەبێت پێت بێت.
ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە سەر حکومەتی سعوودی کە دەتوانێت بیکات و تا ئێستاش نەیکردووە:
1- هەبوونی تۆڕی میترۆ کە عەرەفات و موزدەلیفە و مینا و جمرات و  حەرەم پێکەوە ببەستێتەوە هەرەوەها ببەسترێتەوە بە ناوەوەی مەککە.
2- قەدەغەکردنی فەریزەی حەج بە پیادە چونکە دەبێتە هۆی گیرانی ڕێگاو بان و لە کاتی حاڵەتی لە ناکاو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ناتونێت بگاتە شوێنی پێوست و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی نەخۆش.
3- ناشتنی دارێکی زۆر لە ناو مەککە کە دەبێتە هۆی دروستکردنی هەوایەکی فێنک.
4- ناشتنی دار و سەوزایییەکی زۆر و کردنی زەوییەکەی بە فریز لە عەرەفات ، بوونی ئاو پرژێنێکی زۆر  لە عەرەفات، ئەگەر نا دروست کردنی سەدان قاعەی ١٠ تابق و بوونی فێنکەرەوە لە ناویدا.
5- بۆ هەرکیلۆمەتری چوارگۆشە لە عەرەفات ڕەقەمێکی هەبێت وەکو عینوان تا خەڵک بە ئاسانی یەکتر ببیننەوە.
6- لابردنی خێمەی موزدەلیفە و مینا و جێگرتنەوەی بە قاعەی ١٠ تابق و بوونی فێنکەرەوە لە ناویدا.


PM:12:29:23/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌