ئایا قەڵەوی دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی فتق؟
وێستگە ستایل-
یەکێک لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی فتق دوای نەشتەرگەریی بریتییە لە قەڵەوی، دكتۆر باوان پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لهم بابهتهدا ئاگای دهداته ئهو كهسانهی كێشیان زۆره.
ئهم پزیشكه دهڵێت"ئەو کەسانەی کە قەڵەون و کێشێکی زۆریان هەیە لەبەردەم مەترسیدان بۆ تووشبوون بە فتق یاخود دووبارە سەرهەڵدانەوەی فتق دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، چوونکە کێشی زیادەی جەستە پەستان لەسەر ماسولکەکانی دیواری سک زیاد دەکات و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی لاوازبوونی دیواری سک و مەترسی تووشبوون بە فتق زیاد دەکات."
لە هەمان کاتدا پرۆسەی چاکبوونەوە دوای ئەنجام دانی نەشتەرگەری فتق لەو کەسانەی کە زۆر قەڵەون قوورسترە ئەمەش هۆکارێکە بۆ سەرهەڵدانەوەی فتق.
AM:11:20:22/06/2024
ئهم بابهته 1056
جار خوێنراوهتهوه