ئاگاداربه.. ئه‌م خۆراكانه زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نن
وێستگە ستایل-
خۆراك كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی ته‌ندروستی مرۆڤ، له‌و باره‌یه‌وه پسپۆڕی زانستی مێشك و ده‌مار" ئه‌میلی ماكدۆنالد" هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی هه‌ندێك جۆری خۆراك هۆكاری پیربوونی خانه‌كانی مێشكه، باشتر وایه لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت" سیستمی خۆراكی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌پیر بوونی خانه‌كانی مێشك، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ڕێی ڕێكخستنی خۆراكی ڕۆژانه ده‌توانیت ڕێگری له پیربوون و بیرچوونه‌وه و گرفته‌كانی یاده‌وه‌ری بكه‌ین"
باوترین ئه‌و خۆراكانه‌ی زیان به یاده‌وه‌ری مێشك ده‌گه‌یه‌نن بریتیه له:
1-به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه كه له ژه‌می به‌یانیاندا ده‌خورێن.
2-په‌نیر.
3-چپس، ژه‌مه سووكه خێراكان.
4-گۆشتی قتوو.
5-ئه‌و خۆراكانه‌ی به مایكرۆ وه‌یڤ گه‌رم ده‌كرێته‌وه.
باشترین خۆراكه‌كان بۆ مێشك:
1- سه‌وزه و میوه.
2- گۆشتی سوور.
3-ماسی.
4-هێلكه.
5- پاقله‌مه‌نیه‌كان و چه‌ره‌س.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاش هه‌ستان له‌خه‌و ته‌ماشای مۆبایله‌كانتان مه‌كه‌ن چونكه ئه‌مه زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، پێش نوستنیش به یه‌ك كاتژمێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ماشای مۆبایل و شاشه‌ی تیڤی و كۆمپیوته‌ر مه‌كه"
سه‌باره‌ت به چالاكی تایبه‌ت بۆ خانه‌كانی مێشك ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت"ڕاهێنانی یۆگا به باشترین ڕاهێنان داده‌نێت بۆ نوێبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك و هێشتنه‌وه‌ی مێشك به گه‌نجی."
PM:06:52:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1460
جار خوێنراوه‌ته‌وه