زانا هۆڵه‌ندیه‌كه: چاوه‌ڕێی زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزبن
وێستگە ستایل-
فرانك هۆگه‌ربیتس ئه‌و زانا هۆڵه‌ندیه‌ی ناو به‌ناو له‌باره‌ی چالاكی زه‌مین له‌رزه‌ی زه‌ویه‌وه پێشبینی ده‌دات، ئه‌مجاره ئاگايیی داوه‌ته ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باس له‌وه ده‌كات له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ئه‌گه‌ری ڕوودانی زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه.
له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی"ئێكس" ئه‌م پسپۆڕه وتویه‌تی" ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی كه‌ش هێشتا به‌رده‌وامه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه هه‌یه، به‌دیاریكراوی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه زه‌مین له‌رزه تیایدا ڕوبدات ئه‌ویش ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌كه‌ن و خلیجی عه‌ده‌ن و عێراق و توركیا و سوریا و ئێران.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌ڵێت" ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ساره‌ی عه‌تارد و زوهره له‌یه‌ك نزیك بونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵیدا مه‌ریخ و مانگ له‌یه‌ك نزیكبونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه بومه‌له‌رزه ڕوده‌دات له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا به‌دیاریكراوی 15- 16 ی مانگی داهاتوو"
هاوكات توركیا و سوریا و لوبنان ده‌كه‌ونه ناو نه‌خشه‌ی زه‌مین له‌رزه‌كه‌وه به‌دیاریكراوی "توركیا" ناوچه‌یه‌كی زۆر چالاكه له‌ڕووی زه‌مین له‌رزه‌وه.
PM:06:39:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 4296
جار خوێنراوه‌ته‌وه