لەشجوانی کاریگەری لەسەر منداڵبوون دەبێت؟
وێستگە ستایل-
زۆرێک لەو پیاوانەی کە دەست بە لەشجوانی دەکەن، گۆڕانکاری لە ئاستی منداڵبوونیاندا دروست ده‌بێت به‌ڵام ئایا ئه‌مه ئەرێنی ده‌بێت یان نەرێنی؟ دكتۆر دێراو پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی نه‌زۆكی پیاوان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"دروستکردنی ماسولکە و دابەزینی چەوری جەستە و گرنگیدان بە کوالێتی خەو و خۆراک زۆرجار بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بەخۆیەوە دەبینێت."
هاوكات ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی توانای منداڵبوون. لە لایەکی دیکەوە، زیادەڕۆیی لە ڕاهێنان، ڕێجیمکردنی زۆر و بەکارهێنانی ئەنابۆلیك ستیرۆید دەتوانێت کاریگەرییەکی توندی لەسەر کوێرە ڕژێنەکان ببێت و تەمەڵیان بکات، بەمەش خانەی گوونەکان توانای دروست کردنی تێستستیڕۆن و خانەی سپێرمی نامێنێ و گوونەکان بچووك دەبنەوە و توانای منداڵبوون کەم دەکاتەوە.
PM:05:52:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1520
جار خوێنراوه‌ته‌وه