پاش كاره‌ساته‌كه‌ی تیتان..دامه‌زرێنه‌ی كۆمپانیاكه گه‌شت به‌ره‌و هه‌ساره‌ی زوهره ڕێكده‌خات
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی ژێر ده‌ریایی تیتان له ساڵی 2023 دا ته‌قیه‌وه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا له ناوه‌ڕاستی زه‌ریایی ئه‌تڵه‌سی، جارێكی دیكه دامه‌زرێنه‌ری به‌شداربووی كۆمپانیای"ئۆشن گه‌یت" ئاشكرای كردوه ئه‌مجاره سه‌رقاڵی دروستكردنی كه‌شتیه‌كی نوێن به‌ڵام بۆ ژێر ده‌ریا نا به‌ڵكو بۆ بۆشایی ئاسمان.
گییرمۆ سۆنلاین ساڵی 2009 له‌گه‌ڵ ستۆكتۆن ڕاش OceanGate دامه‌زراندوه، ڕاش له كاره‌ساته‌كه‌ی تیتان گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام بڕیار وایه گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مجاره به‌ره‌و هه‌ساره‌ی زوهره بێت و ساڵی 2050 ئه‌نجامبدرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته‌ی له تیتان ڕویدا، كۆمپانیاكه ئێستا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و هه‌ساره‌ی زوهره بنێرێت"
سۆنلاین وتویه‌تی" ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ساره‌ی زوهره تایبه‌تمه‌ندی نزیك له هه‌ساره‌ی زه‌وی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه نیشتنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه ئاسانه"
له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌ك له زانایان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌ساره‌ی زوهره هیچ به‌كه‌ڵكی ژیانكردن نایه‌ت، پله‌ی گه‌رمای سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه مادده‌ی قورقوشم ده‌توێنێته‌وه، به‌رگی هه‌واكه‌شی پڕه له ترشی كبریتیك.
PM:05:10:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1332
جار خوێنراوه‌ته‌وه