‌حكومه‌ت مانگانه‌ پاره‌ ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی‌ منداڵێك به‌خێو ده‌كه‌ن

وێستگە ستایل-

كۆریای باشوور پلانی ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ قه‌ره‌بووی ماوه‌ی‌ مۆڵه‌تی باوكایه‌تی زیاد بكات، وه‌ك پلانێك بۆ هاندانی هاوڵاتیان هه‌تا نه‌وه‌ بخه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ده‌ست كه‌می ژماره‌ی‌ منداڵبوونه‌وه‌ گیرۆده‌ بووه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی كۆریایی باشوور ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ له‌ڕێی به‌یان نامه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرای كردوه‌ قه‌ره‌بووی مانگانه‌ له‌ 1.5 ملیۆن وون ده‌كاته‌ 2.5 ملیۆن كه‌ ده‌كاته‌ 1809 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌و مه‌رجه‌ی‌ یه‌كێك له‌ دایك و باوكه‌كان شوێنی كاره‌كه‌یان جێبهێڵن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئاگاداری منداڵه‌كه‌یان بن.

ئه‌م پلانه‌ی‌ حكومه‌ت بێجگه‌ له‌ زیادكردنی پاره‌ی‌ موچه‌ی‌ دایك یان باوك ئاسانكاری بۆ پێدانی قه‌رزی كڕینی خانوبه‌ره‌ و زیادكردنی ژماره‌ی‌ دایه‌ن وفێركردنی پێشوه‌خت به‌ نرخی هه‌رزان كاری له‌سه‌ر كراوه‌، چونكه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ڕێژه‌ی‌ منداڵبوون و وه‌چه‌ خستنه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ كه‌مبۆته‌وه‌ و گه‌یشتۆته‌ ئاستی پێوانه‌ی‌ به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو.

سه‌رۆك یۆن سۆك یول كۆبوونه‌وه‌ی‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی‌ كردوه‌ بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ چونكه‌ پیری به‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی‌ گرتوه‌، سه‌رۆك وتویه‌تی" پێویسته‌ پلانی كتوپڕ و به‌په‌له‌ی نیشتیمانی به‌كاربهێنن چونكه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان زۆر كه‌مبۆته‌وه‌" له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا سۆك لۆمه‌ی‌ گه‌نجه‌كانی كردوه‌ كه‌ نایانه‌وێت منداڵ دروست بكه‌ن.


PM:04:07:20/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 2948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌