پسپۆڕێك: گه‌شت و سه‌یران كار له ده‌رونی مرۆڤ ده‌كات
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێكی بواری ده‌رونناسی "ئه‌ناستازیا كاردیاكۆس" كاریگه‌ری ئه‌رێنی گه‌شتكردنی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ خستۆته ڕوو كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بێت.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت"ئه‌و كاته‌ی گرنگی به بابه‌تێك ده‌ده‌ین ئه‌وه ژیانمان پڕ ده‌بێت له چالاكی و ژیانه‌وه، گرنگی نه‌دان و پشتگوێ خستن هیچكات هۆكار نییه بۆ دروستبوونی بیرۆكه‌ی نوێ و ژیانی نوێ، ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ گه‌شت ده‌كات و دڵخۆش ده‌بێت و له ڕۆتینی دوباره‌ی ژیان دوور ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌وه هۆرمۆنی دۆپامین له‌لایه‌ن جه‌سته‌یه‌وه به‌رهه‌م دێت"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ئازادی تاكه كه‌س بۆ دیاریكردنی شار و ناوچه و ئوتێل و قاوه‌خانه و ئه‌و شوێنه‌ی گه‌شتی بۆ ده‌كات زۆر پێویسته، شانازی ده‌كات به‌وه‌ی خۆی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردوه، هاوكات مرۆڤ له ماوه‌ی گه‌شتكردنیدا كێشه بچووكه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر ده‌كات، تواناكانی له‌باره‌ی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌ره‌وه ئاسانتر ده‌بێت"
له‌كاتی گه‌شتكردندا مرۆڤ ڕه‌فتار و هه‌ست و ده‌ربڕینی ڕۆژانه‌ی ده‌گۆڕێت، گه‌شت و سه‌فه‌ر ته‌واوی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ژیان ده‌گۆڕِێت.
PM:04:15:19/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوه‌ته‌وه