ڤیدیۆ..حاجیه‌كان له‌به‌ر گه‌رما چونه‌ته ناو سه‌لاجه‌وه
وێستگە ستایل-
چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كی حاجیه‌كانی ماڵی خودا بڵاوبۆته‌وه تیایدا ده‌ركه‌وتوه بۆ پشوودان چونه‌ته ناو سه‌لاجه‌ی خواردنه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌رما ڕزگاریان ببێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه حاجیه‌كه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی میسیریه به‌زاراوه‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێت" وه‌رن با پیشانتان به‌م سه‌لاجه چۆن لێره به‌كاردێت، گه‌رمای عه‌ره‌فات وایكردوه سه‌لاجه وه‌ك فێنككه‌ره‌وه به‌كاربێت"
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان نوسیوه له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه ئومێدی له‌شی ساغیان بۆ خواستوون، چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی ئاشكرایان كردوه كه ژماره‌یه‌ك حاجی به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رماوه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن گیان له‌ده‌ستدانی 14 هاوڵاتی ئه‌رده‌نیان داوه و ژماره‌یه‌ك حاجیش ون بوون، له وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیش گیان له‌ده‌ستدان و ون بوون تۆمار كراوه، به هه‌مان شێوه له كوردستانیش.
PM:03:22:19/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3084
جار خوێنراوه‌ته‌وه