جۆرێك ڤاكسین پیاوان له چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی ده‌پارێزێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه تیایدا زیاتر له 5 ملیۆن پیاو و ئافره‌ت له ئه‌مه‌ریكا به‌شداریان كردوه، ده‌ركه‌وتوه ڤاكسینی"HPV" مه‌ترسی توشبوونی هه‌زاران پیاو له حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی سه‌ر و مل كه‌مده‌كاته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه" ڤایرۆسی HPV كه له‌ڕێگه‌ی به‌ركه‌وتنی پێسته‌وه بڵاوده‌بێته‌وه، هۆكاری توشبوونه به چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه له‌ناویاندا شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان و ده‌م و كۆم و ئه‌ندامی زاوزێی نێرینه و مێینه"
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه وه‌رگرتنی ئه‌م ڤاكسینه هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ته‌واوی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه بووه به‌ڕێژه‌ی 7.5 بۆ 3.$ له هه‌ر 100 هه‌زار پیاودا، له خانمانیشدا وه‌رگرتنی ئه‌م ڤاكسینه 10.4 بۆ 7.4 له هه‌ر 100 هه‌زار ئافره‌تێكدا كه‌مده‌كاته‌وه.
دكتۆر گلن هانا له په‌یمانگای Dana-Farber پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌ڵێت" وه‌رگرتنی ڤاكسینی HPV هۆكارێكه بۆ خۆپاراستن له توشبوون به شێرپه‌نجه"
PM:01:22:19/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1452
جار خوێنراوه‌ته‌وه