چریكه توڕه‌یه
وێستگە ستایل-
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ته‌رمی ژماره‌یه‌كی حاجی له شاری مه‌ككه، له‌گه‌ڵیدا گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك حاجی كورد له‌كاتی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌م بابه‌ته ترس و خه‌می زۆری له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا دروستكردوه كه كه‌سوكاریان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م فه‌ریزه‌یه سه‌ردانی وڵاتی سعودیه‌یان كردوه.
خانمه هونه‌رمه‌ند" چریكه عه‌به ڕه‌ش" له ستۆری هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه نوسیویه‌تی" یه‌عنی چی ئه‌و جه‌نازانانه له‌لای ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه فڕێدراون، هه‌مویان له‌ته‌مه‌نی باوك و دایك و نه‌نك و باپیركان چوون بۆ حه‌ج و عیباده‌ت، ئاوا ڕێز له مرۆڤ ده‌گیرێت له سعودیه و ماڵی خودا، به‌ڕاستی دڵگران بووم به بینینی"
چریكه یه‌كێكه له خانمه هونه‌رمه‌نده لاوه‌كان له چه‌ندین دراما و فیلم به‌شداری كردوه و بڕیار وایه به‌م نزیكانه فیلمێكی نوێ بڵاوبكرێته‌وه كه تیایدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م فیلمی كوردی ترسناك له مێژووی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی كوردیدا.
PM:12:13:19/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 55524
جار خوێنراوه‌ته‌وه