به‌كتریایه‌كی نوێ بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی كۆت و به‌ندی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتای هات ئێستا په‌تایه‌كی نوێ له ژاپۆن بڵاوبۆته‌وه به‌هۆی جۆرێك به‌كتریای نوێ و ده‌گمه‌نه‌وه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا كه‌سی توشبوو بكوژێت.
حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به به‌كتریای هێشووی "STSS" له‌مانگی یۆنیۆ بۆ حوزه‌یران 977 حاڵه‌ت بووه، ئه‌مه‌ش زۆر زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی ساڵی ڕابردوو تۆماركراوه، له‌بنه‌ڕه‌تدا نه‌خۆشییه‌كه له‌ساڵی 1999 ه‌وه هه‌یه.
هۆكاری ئاوسان و هه‌وكردنی قوڕگه
به‌كتریای هێشوی له جۆری (GAS) هۆكاره بۆ ئاوسان و هه‌وكردنی قوڕگ له منداڵاندا به‌ڵام هه‌ندێك جۆری به‌كتریا هۆكاره بۆ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان به خێرایی و ئازاری په‌له‌كان و ئاوسانی و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و سست بوونی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش و مردن.
هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه زیاتره، یه‌كێك له پزیشكه پسپۆڕه‌كانی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له زانكۆی تۆكیۆ وتویه‌تی" زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن له ماوه‌ی 48 كاتژمێر تۆمار ده‌كرێت"
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، به‌م دواییانه له كۆتایی ساڵی 2022 ه‌وه له 5 وڵاتی ئه‌وروپی تۆماركراوه و زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون پاش كۆتایی هاتنی كۆت و به‌ندی كۆرۆنایه.
PM:10:27:16/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 22612
جار خوێنراوه‌ته‌وه