سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌یه‌ك هه‌تا گه‌یشتونه‌ته شوێنی خۆیان كوڵاون له گه‌رمادا
وێستگە ستایل-
بیهێنه پێش چاوی خۆت ئه‌گه‌ر له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كدا بیت و پله‌ی گه‌رما له‌ناویدا 50 پله‌ی سه‌دی بێت؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناو ئه‌م پله گه‌رمایه‌دا بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك بمێنێته‌وه چی به‌سه‌ر دێت؟
له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كی بوینگ له جۆری 737 پاش ئه‌وه‌ی فێنككه‌ره‌وه‌كه‌ی له‌كار كه‌وتوه پله‌ی گه‌رماكه‌ی گه‌یشتۆته 52 پله، به‌و هۆیه‌وه پزیشكه‌كان ئاگاییان داوه له‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دان ئه‌گه‌ر زیاتر بمێننه‌وه ده‌مرن له‌و دۆخه‌دا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" سه‌رنیشینه‌كانی فڕۆكه‌كه ترساون له سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌كه پاش ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌ناویدا گه‌یشتۆته 52 پله‌ی سه‌دی" گه‌شتی ئه‌م فڕۆكه‌یه له ئه‌نتاڵیا به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا بووه و ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر پله‌ی گه‌رمای ناو فڕۆكه‌كه به‌و جۆره ماوه‌ته‌وه.
سه‌رنشینه‌كانی ناو فڕۆكه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن منداڵه‌كان گریاون و دۆخیان زۆر خراپ بووه، ئاوی خواردنه‌وه له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا كه‌مبۆته‌وه و هه‌مووان ترساون بمرن و هه‌ستی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناویاندا زۆر بووه، له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش نه‌كراوه ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه نه‌دراوه به هاوڵاتیان"
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی تایبه‌ت به گه‌شته‌كه له‌ڕێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه وتویه‌تی" سه‌لامه‌تی سه‌رنشینه‌كان و تیمه‌كه‌مان كاری له‌پێشینه‌مانه، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كار بكه‌ین هه‌تا ڕووداوی له‌م جۆره دوباره نه‌بێته‌وه له داهاتودا"
PM:01:19:15/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 11960
جار خوێنراوه‌ته‌وه