پزیشكێك: ئاگاداربن ئه‌م جۆره شه‌كره مه‌خۆن
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆڤ باس له‌وه ده‌كات به‌كارهێنانی شه‌كر به‌راورد به 20 ساڵی ڕابردوو سێ هێنده زیادی كردوه، له‌ئێستادا قه‌ڵه‌وی و شه‌كره و شێرپه‌نجه وه‌ك په‌تایان لێهاتوه به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی شه‌كره‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"شیرینیه ده‌ستكرده‌كان زۆر مه‌ترسیدارترن له‌و جۆرانه‌ی له ماڵه‌وه دروست ده‌كرێت، چونكه شیرینی كارگه‌كان بڕێكی زۆر چه‌وری گۆڕاو و زیانبه‌خش و جێگره‌وه‌ی شه‌كر و ڕه‌نگی ده‌ستكرد و چه‌ندین پێكهاته‌ی زیانبه‌خشی دیكه‌ی تیادایه، زیانی شیرینی كه‌متره ئه‌و كاته‌ی له نیوه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژدا بخورێت"
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی"جێگره‌وه‌ی شه‌كر مه‌ترسیدارتره له شه‌كری ئاسایی چونكه هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه، له‌ئێستاشدا جێگره‌وه‌ی شه‌كر له هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك، ته‌نانه‌ت له هه‌ویری خاوێنكردنه‌وه‌ی ددانیشدا هه‌یه"
شایه‌نی باسه جێگره‌وه‌ی شه‌كر هۆكاره بۆ تێكدانی هاوسه‌نگی میكرۆبیۆمی گه‌ده، به‌هۆیه‌وه زیان به ماسولكه‌ی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت و هۆكاره بۆ جه‌ڵده‌ی مێشك و توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره.
PM:04:49:13/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3560
جار خوێنراوه‌ته‌وه