هونه‌رمه‌ندێكی ناودار به‌رگه‌ی مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌گرت كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری فه‌ڕه‌نسی ناسراو "بن فوتییه" له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك پاش گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
هاوسه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده كاتژمێر 3 ی به‌یانی به‌هۆی جه‌ڵده‌ی مێشكه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ته‌نها پاش چه‌ند كاتژمێرێك له كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه و نامه‌یه‌كی به‌جێهێشتوه و تیایدا نوسیویه‌تی"ئاره‌زووم نه‌ده‌كرد و نه‌مده‌توانی به‌بێ ئه‌و بژیم له‌به‌ر ئه‌وه كۆتایم به‌ژیانی خۆم هێنا" خێزانه‌كه‌شی بۆ مه‌رگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده نوسیویانه" زاناكان هیچكات به ته‌نها نامێننه‌وه"
له ساڵانی 60 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو" بن و ئانی" هاوسه‌رگیریان كردوه خاوه‌نی دوو منداڵ بوون به ناوه‌كانی"ئیڤا و فرانسوا"
بن له‌دایكبووی 1935 بووه، به نوسینی شیعری سادده ناسراوه، بێجگه له‌وه‌ش وێنه‌كێش بووه، ته‌مه‌نی منداڵی له ئیتاڵیا و سویسرا و توركیا و میسر به‌سه‌ر بردوه، ساڵی 1949 چۆته شاری نیس له فه‌ڕه‌نسا و هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نی له‌و شاره ژیاوه.
له‌لای خۆیه‌وه كۆشكی ئه‌لیزیه پرسه‌نامه‌ی بۆ كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه فه‌ڕه‌نسا یه‌كێك له به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌نده‌كانی له‌ده‌ستداوه.
كاره هونه‌ریه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان نمایشكراوه، زۆرینه‌ی له مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری نوێ له نیویۆرك و پێشانگای هونه‌ری نیو ساوس ویلز له سیدنی پارێزراوه.
PM:04:02:11/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 12544
جار خوێنراوه‌ته‌وه