‌نەشتەرگەری جوانکاری گوێ کەی ئەنجام دەدرێت و بۆ کێ گونجاوە ؟

وێستگە ستایل-

نەشتەرگەی جوانکاری گوێکان نەشتەرگەرییەکە کە شێوە و شوێن و قەبارەی گوێ ی پێ  ڕاست دەکرێتەوە کاتێک شێواوی و کەم و وکوڕییەک هەبێت، دكتۆر هەژار پزیشكی جوانکاری و ڕێککاری و سوتاوی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" زۆرجار کەم و کوڕی گوێکان لە زگماکییەوەیە کە پێویستی بە جوانکارییە بۆ راستکردنەوەی"

بە گشتی نەشتەرگەری جوانکاری گوێ ئەنجامدەدرێت بۆ:
1-ئەوانەی کە گوێیەکانیان بە بەراورد بە قەبارەی سەریان گەورەترە،
2-ئەوکەسانەی کە یەک گوێ یاخود هەردووکیان بەڕووی دەرەوەدا هاتۆتە پێشەوە.
3-یاخود بەهۆی نەشتەرگەری جوانکاری پێشوەوە ، ناتەواوی دروستبوبێتەوە لە گوێکاندا 
4-ئەوکەسانەی کە شێوەی ئاسایی گوێیەکانیان لەدەست داوە بەهۆی ڕوداوێکەوە.


PM:02:01:11/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌