هه‌ركات ئه‌م نیشانه‌یه له‌سه‌ر زمانت ده‌ركه‌وت له خواردنه‌وه‌ی قاوه بوه‌سته
وێستگە ستایل-
بۆ هه‌ندێك كه‌س خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه له به‌یانیاندا بابه‌تێكی پێویسته بۆ ده‌ستپێكی ڕۆژێكی نوێ، به‌ڵام ئاگایی ده‌درێت له چه‌ند نیشانه‌یه‌كی كتوپڕلهسهر زمان ده‌رده‌كه‌وێت باشتر وایه له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قاوه نه‌خورێته‌وه.
ئه‌نیس خه‌له‌ف شاره‌زا له پزیشكی چینی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ویستت ئه‌م بابه‌ته بزانیت ئه‌وه پاش خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه ته‌ماشای زمانت بكه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه بزانیت، هه‌ركات چینێكی زه‌ردی ته‌قیو له‌سه‌ر زمانت دروست بوو ئه‌وه نابێت چیتر قاوه بخۆیته‌وه، ئه‌مه مانای تێكچوونی هاوسه‌نگی جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاین له پێكهاته‌یدا هه‌یه"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر لۆرانس كانینگهام پزیشكی گشتییه ده‌ڵێت" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قاوه به‌ئاگا هێنه‌ره، ئه‌و كه‌سانه‌ی پاش خواردنه‌وه‌ی چینێكی ئه‌ستوری ڕه‌نگ زه‌رد له‌سه‌ر زمانیان دروست ببێت مانای وایه گرفت له كۆئه‌ندامی هه‌رسیاندا هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره قاوه ده‌خۆنه‌وه ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانه‌یه له‌سه‌ر زمانیان په‌یوه‌ندی هه‌بێت به پاك ڕانه‌گرتنی ده‌م و وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م و هه‌بوونی به‌كتریا له ده‌مدا ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌و چینه زه‌رده دروست ببێت"
بێجگه له زمان ههنددێكجار نیشانه‌ی دیكه له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت پاش خواردنه‌وه‌ی قاوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قاوه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌بووه.
PM:01:55:11/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوهتهوه