كه‌مخه‌وی ماوه‌ی دووگیانی زیان به كۆرپه ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك له خانمان لایان وایه دووگیانی كار ده‌كاته سه‌ر نوستن به‌هۆیه‌وه خانمان له نوستن بێ به‌ش ده‌بن، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه زۆر ڕاست نییه و به‌شێك له خانمان به‌هۆی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌وه ناتوانن وه‌ك پێویست بخه‌ون، پزیشكه‌كانیش ئاگایی له زیان و مه‌ترسییه‌كانی كه‌مخه‌وی ده‌ده‌ن له‌ماوه‌ی دووگیانی و به پێویستی ده‌زانن خانمان له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك پێویست بخه‌ون.
دكتۆره ئیزابێل مۆنۆز پزیشكی ده‌رونیه تایبه‌ت به پێگه‌ی" بی سایكۆلۆجی توده‌ی"وتویه‌تی" بیركردنه‌وه‌ی زۆر كه‌س به‌و جۆره‌یه له‌ماوه‌ی دووگیانی و منداڵی‌دا نوستن ئه‌سته‌م ده‌بێت، به‌ڵام خه‌و بابه‌تێكه ده‌كرێت چاكسازی تیادا بكرێت، له‌ڕێی باشكردنی كوالیتی نوستن ته‌ندروستی و كوالیتی ژیان باشتر ده‌كات"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" چه‌ندین به‌ڵگه هه‌یه ئاماچه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌بوونی گرفتی نوستن له‌كاتی دووگیانی‌دا هۆكاره بۆ دروستبوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌كاتی منداڵبوون وپاش ئه‌وه‌ش كار له گه‌شه‌ی كۆرپه‌كه ده‌كات، كۆرپه‌كه له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه گرفتی نوستنی ده‌بێت"
دكتۆره مۆنۆر ده‌شڵێت" گرفتی نوستن له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا هۆكاره بۆ دروستبوونی كێشه له گه‌شه‌ی كۆرپه‌دا، هێشتا هۆكاره‌كانی پشت ئه‌مه ڕوون نییه، به‌ڵام خانمان ده‌كرێت له ماوه‌ی دووگیانی‌دا كار له‌سه‌ر چاككردنی نوستنیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕووی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه نه‌بنه‌وه"
AM:10:12:11/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1376
جار خوێنراوه‌ته‌وه