‌به‌ریتانیا: دزینی مۆبایل بووه‌ به‌ مۆدێل

وێستگە ستایل-

له‌ئێستادا له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا دیارده‌ی‌ دزینی مۆبایل په‌یدا بووه‌، دزه‌كان پاسكیلی كاره‌بایی به‌كارده‌هێنن و به‌ زه‌بر مۆبایل له‌ خاوه‌نه‌كانیان ده‌سه‌نن.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌" ته‌نها ساڵی پار به‌ نزیكه‌ی‌ 52 هه‌زار ئامێر دزراوه‌،ساڵی 2023 ناوچه‌ی‌ "وستمنسته‌ر" ی گه‌شتیاری یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ زۆرترین دزینی مۆبایلی تیادا كراوه‌ و ڕێژه‌ی‌ دزینی مۆبایل له‌م ناوچه‌یه‌ %47 زیادی كردوه‌.

ناوچه‌ی‌ كامدن دووه‌م زیان به‌ركه‌وتوو ترین ناوچه‌یه‌ له‌ به‌رتیانیایه‌ و 4806 حاڵه‌تی دزینی مۆبایل تۆمار كراوه‌، پاش ئه‌و ناوچه‌ی‌ ساوسوورك 4376 و هاكنی 2761 و نیوهام 2585 و لامبیس 2394 و ئێسلینجتۆن 2117 حاڵه‌تی دزینی مۆبایل هه‌بووه‌.

چه‌ندین گرته‌ ڤیدیۆیی ساتی دزینی مۆبایل بڵاوبۆته‌وه‌ و تیایدا ده‌ركه‌وتوه‌ دزه‌كان به‌ نزیك خاوه‌ن مۆبایله‌كان ده‌ڕۆن، پاش ئه‌وه‌ لێیان نزیك ده‌بنه‌وه‌ و مۆبایله‌كه‌ ده‌به‌ن و به‌خێرایی ده‌ڕۆن، له‌ یه‌كێك له‌ ڤیدیۆكاندا ده‌ركه‌وتوه‌ دزێك له‌ یه‌ك به‌یانیدا 24 مۆبایلی دزیوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن گه‌شتیاری بیانی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان كردۆته‌ ئامانج.


AM:09:37:11/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌