‌ڤیدیۆ: تارا ڕه‌سوڵ به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند تارا ڕه‌سوڵ نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی" ئه‌ی‌ هاوسێكه‌ی‌ به‌ر په‌نجه‌ره‌" ی بڵاوكرده‌وه‌.


گۆرانی ئەی هاوسێكه‌ی‌ به‌ر پەنجەرە به‌رهه‌مێكی كلاسیكه‌ و ساڵی هونه‌رمه‌ند"عه‌لی حسێن وه‌ندی" 1967 لە ئێزگەی کرماشان تۆماری کردووە و لە تێکست و ئاوازی هونەرمەندی کۆچکردوو (حەسەن دڵسۆز خانەقینیە).

گۆرانیه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ وتراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ تارا به‌ ستایلی تایبه‌تی خۆی وتویه‌تیه‌وه‌.

تارا ڕه‌سوڵ یه‌كێكه‌ له‌و خانمه‌ گۆرانیبێژانه‌ی‌ ساڵانێكی زۆره‌ له‌ بواری هونه‌ری كوردیدا كارده‌كات، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ وڵاتی سوید ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.




PM:06:55:10/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل