پزیشكێك: گومانی بێ بنەما لەبارهی کوتانی دژی سوورێژە بڵاودهكرێتهوه
وێستگە ستایل-
وەزارەتی تەندرووستی عێراق ڕێکاری یاسایی گرتووەتەبەر بەرامبەركهسێك كه لە سۆشیال میدیا هەواڵی ناڕاستی بڵاو کردەوە گوایا پێکووتەی دژی سوورێژە ڤایرەسی (ئایدز) دەگوێزێتەوە.
لهوبارهیهوه دكتۆر زانیار ئاغال پزیشكی نهخۆشییهكانی ههناوی دهڵێت"من وەکو پزیشکی نەخۆشەکانی سەروو تەمەن ۱۳ ساڵ ئەم بابەتە زۆر پەیوەندی نییە بە پسپۆریی منەوە،بهڵام زۆرێك لە دایکان و باوکان و داواکارن ڕوونکردنەوەیەک بڵاو بکەیەنەوە لەسەر ئەو گومان خستنەسەرە، كه له سۆشیال میدیا بڵاودهكرێتهوه لهم بارهیهوه."
ئهم پزیشكه دهڵێت"هەمو مرۆڤێک ئازادە، چ جا مەسەلەکە لە پسۆری خۆیدا بێت، کە ڕای خۆی دەربڕێت،بەڵام لە مەسەلەی ئاوهادا کە ئاسایشی ووڵات و نەتەوە تێک دەدات دەبێت کەسی ئیدیعاچی بەڵگەی پێ بێت کە بۆ گومانی هەیە؟بەڵگەش لە زانستدا ڕەقەم هۆنینەوە و قسەی نەستەق نییە، بەڵگەی تاق و تەنها لە زانستدا لێ کۆڵینەوەیە، بە بێ لێ کۆڵینەوەی زانستیی هیچ کەس نابێت یەک ووشەی گومان بڵێت."
AM:10:52:28/05/2024
ئهم بابهته 1516
جار خوێنراوهتهوه